ئاماری هەرێم: ئەوانەی نەیانتوانیوە خۆیان تۆماربکەن لەقۆناغی کۆتاییدا تۆماردەکرێن

کەرتی راگەیاندنی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەوانەی نەیانتوانیوە خۆیان تۆماربکەن لەقۆناغی کۆتاییدا تۆماردەکرێن.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە هاتووە، ئەمڕۆ دووشەممە مێژووی 25ی 11 خولی راهێنان بۆ سەرجەم بژمێرەکان دەکرێتەوە لە پارێزگاکان و ئیدارەکان و راهێنانیان لەبارەی چۆنییەتی پڕکردنەوەی فۆرمی سەرژمێری و پێدانی زانیاری بە هاوڵاتییان پێدەدرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، خولەکە پێنج رۆژ دەخایەنێت و 30ـی ئەم مانگە، قۆناخی کۆتایی پڕۆسەی سەرژمێری دەستپێدەکات.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو هاوڵاتییانەی تاوەکو ئێستا بە هەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە لە رۆژانی 17 تاوەکو 22ی مانگ، ناوی خۆیان تۆماربکەن، لە قۆناخی کۆتاییەدا دەتوانن خۆیان تۆماربکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وته‌بێژى یه‌كێتى: ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌ گۆڕانكاریی له‌ كارگێڕ و مه‌كته‌به‌كان ده‌كه‌ن دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یەکێتی ھەر بڕیارێک بدات لە ڕێگای میدیای فه‌رمى حزبه‌كه‌وه‌ بڵاویدەکاتەوە و سەرجەم ئەو…
Total
0
Share