كەی مووچە دابەشدەكرێت؟

وتەبێژی حكومەتی هەرێم وادەی دابەشكردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان و مووچەخۆرانی دیكە ئاشكرادەكات.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، پێش جەژن مووچەی هێزە ئەمنییەكان و سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەشدەكرێت.

سەبارەت بە گرفتی مووچەی هێزە ئەمنییەكانیش هەورامانی وتی، “چارەسەری کۆتایی نزیکە”.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، فەرمانگەی ژمێریاری سەر بە وەزارەتەكەیان ئەمڕۆ دەستیكرد بە پارەداركردن (تمویل)ی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە مووچەخۆرانی شارستانی، خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و چاودێریی كۆمەڵایەتی، خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، گرێبەست و شایستەی فەرمانگەكانی هەرێم.

رۆژی سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ كرد.

 

بابەتی پێشتر

لەبارەی چۆنێتی وەرگرتنی گەنمەوە سایلۆی سلێمانی جوتیاران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی خێرایی شەمەندەفەرەکانی لە میسر کەمکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share