هەولێر.. ژمارەیەك ڕۆژنامەنوس و چالاكوان بە شەش ساڵ زیندانیكردن سزا دران

دادگای هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە 16ی شوبات سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەی شەش ساڵ بەسەر ژمارەیەک لەو چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانەدا سەپاند کە بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکرابوون. 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەشدار حەسەن، یەکێک لە پارێزەرانی سزادراوان ڕایگەیاند، “دادگاییکردنەکە دوێنێ زۆر بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و بەباشی بەڕێوەچوو، بەڵام ئەمڕۆ بەپێچەوانەوەبوو جیاواز لە دوێنێ و ئەگەری کاریگەری لاوەکی زۆر لە دادگاییکردنەکەدا دەردەکەوت”.

ئاشکرایکرد، “دادگای ھەولێر سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەر هەریەك لە “شێروان شێروانی، شڤان سەعید، ئەیاز کەرەم، هەریوان عیسا و گوهدار زێباری”دا سەپاند.

ئەو پارێزەرە وتیشی، “سزادانی ئەو ڕۆژنامەنوس و چالاکوانانە بە شەش ساڵ ئێمەی شۆک کرد، بەداخەوە ئەو تۆمەتانەی داواکاری گشتی دەیدانە پاڵ دەستگیرکراوەکان سەرسوڕهێنەربوون”.

بەشدار حەسەن ئاماژەی بەوەکرد کە داوای دووبارە کردنەوەی لێکۆڵینەوەکانی ئاسایشمان کرد بەڵام بە زۆرینەی دەنگ داواکارییەکەمان ڕەتکرایەوە ئەمەش بەهۆی ئەوەی بەشێک لە دادوەرەکان ناڕازی بوون لە بڕیارەکە.

ڕاشیگەیاند، “هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ زیندانییەکان، چونکە چەند ڕێگەیەک هەیە بۆ سەلماندنی تۆمەت لەوانەی دانپێدانانی کەسەکە خۆی، یان بوونی دوو شاهید کە تاوانەکەیان بینیبێت، یان هیچ یەکێک لەو بەڵگانەی کە سەلمێنەری تۆمەتەکانن بوونیان نەبووە”.

سەرجەم ئەو چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانەی دەستگیرکراون ژمارەیان 76 کەسە بەڵام ئەمڕۆ لە دادگاییەکدا پێنج کەسیان سزای شەش ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێنرا، بە تۆمەتی تێکدای ئاسایشی نیشتمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی چەند بڕیارێكی دا

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی بڵاوكردەوە و جەختدەكاتەوە، “پێویستە وه‌ڵامی ئه‌و ناهه‌قییانه‌ بدرێنه‌وه‌، كه‌ ده‌رهه‌ق…
زیاتر ببینە

هەسەدە: زیانێکی زۆرمان بە چەکدارانی حکومەتی دیمەشق گەیاند و دەیان قوربانییان هەیە

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، لەم هێرشەی دوایی هێزەکانی دیمەشقدا، زیانێکی زۆریان بەو هێزانە گەیاندووە و دەیان…
Total
0
Share