سەرۆكایەتیی یەكێتی: لیوا مەحمود بێسەری نمونەی فەرماندە و پێشمەرگە و لێپرسراو بوو

دوای توشبوونی بە نەخۆشی كۆرۆنا و مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئێوارەی ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد

سەرۆكایەتیی یەكێتی پرسە و هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی لیوا مەحمود محەمەد دەردەبرێت و دەڵێت، “نمونەی فەرماندە و پێشمەرگە و لێپرسراو بوو”.

سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە 22ی تشرینی دووەم بڵاویكردەوە، بەبۆنەی کۆچی دوایی لیوا مەحمود محەمەد مارف ناسراو بە مەحمود بێسەری پێشمەرگەی دێرین و فەرماندەی لیوای سکرتاریەتی سکرتێری گشتی پرسە و ھاوخەمی قوڵی خۆمان ڕادەگەیەنین.

دەشڵێت، “کاک مەحمود بێسەری، پێشمەرگە و فەرماندەیەکی بەدسپلینی سەربازی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو. لەبەرامبەر ھەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکدا پێیسپێردرابێت، دڵسۆزانە و لێبڕاوانە ئەرکەکانی سەرشانی جێبەجێکردووە و، لە تەمەنی لێپرسراوێتیشی وەک فەرماندەی لیوای سکرتاریەتی سکرتێری گشتی، فەرماندەیەکی دڵسۆز و بە ئەمەک و سەر ڕاستبوو. کە نمونەی فەرماندە و پێشمەرگە و لێپرسراو بوو”.

لیوا مەحمود بێسەری دوای توشبوونی بە نەخۆشی كۆرۆنا و مانەوەی نزیكەی مانگێك لە نەخۆشخانە، ئێوارەی ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد.

سەرۆكایەتی یەكێتی ئەوەش دەڵێت، “لەدەستدانی تێکۆشەرێکی وەھا، جێی نیگەرانی و خەمی قوڵمانە و، وەک سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خۆمان بە بەشداری خەم و پەژارەی کەسوکار و خزمانی بێسەری دەزانین و ڕۆحی پێشمەرگە و فەرماندەی نەمری ھەمیشە لەیادمان کاک مەحمود بێسەری -ش شاد”.

 

بابەتی پێشتر

لیستی موچەی دوو مانگ ئامادەیە و دارایی هەرێم چاوەڕوانی پارەكەی بەغدایە

بابەتی دواتر

وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share