ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان دواخرا

بڕیاربوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 3:00 ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن ڕابگەیەندرێت، بەڵام بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دواخرا و بڕیارە کاتژمێر 3:00 پاشنیوەڕۆ ڕابگەیەندرێت.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ئاشكرایکرد هۆکاری دواخستنی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان کێشەیەکی تەکنیکییە و ئەمڕۆ دوانیوەڕۆ ئەنجامەکان ئاشکرادەکرێت.

بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمسیۆن ئەنجامە بەراییەکان ڕادەگەیەنێت و ئەگەری هەیە بگاتە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ.

بەپێی زانیارییەکانی کۆمسیۆن، ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران لە عێراق لە %50ی تێپەڕاندووە و پارێزگای دهۆک بەرزترین ئاستی دەنگدانی هەیە، بە ڕێژەی %54 بووە.

ڕێژەی دەنگدان لەسەر ئاستی پارێزگاکان بەمشێوەیە بووە:

پارێزگای دهۆک %54

پارێزگای هەولێر %46

پارێزگای سلێمانی %37

پارێزگای کەرکوک %44

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک بۆ دانیشتووانی ئەو گوندانەی بڕیاری فراوانکردنی سنوورەکانیان بۆ دەرچووە

شارەوانیی سلێمانی دانیشتوانی ئەو گوندانە ئاگاداردەکاتەوە کە بڕیاری فراوانکردنی سنوورەکانیان بۆ دەرچووە کە بەبێ رێگەپێدانی شارەوانی خانوو دروستنەکەن…
Total
0
Share