ئەدهەم بارزانی: ناهێڵن بگەڕێمەوە بۆ هەرێمی كوردستان و بەنیازم بچمە بەغداد

سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی لە سلێمانی ڕایگەیاندووە، لە ئێستادا هەرێمی كوردستانم جێهێشتووە و لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانم، ڕێگری لە گەڕانەوەم دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، “ئەگەر بەرپرسانی ھەرێم لەسەر ھەمان بیروڕایان بەردەوامبن و ڕێگری لە گەڕانەوەم بكەن، ناچار دەبم بگەرێمەوە شوێنێكی دیكەی وڵات و پلانی ئەوەم ھەیە بچمە شاری بەغداد و بارەگای خۆم بونیادبنێم و پەیوەندییە سیاسییەكانم بەردەوامی پێبدەم”.

ئاشكراشیكرد، “ئەو كاتەی ڕێگری لە گەڕانەوەم كرا لەسەر سنوور، بەرپرسانی باڵای ھەرێمم ئاگاداركردەوە، لە ئێستاشدا چاوەڕێی ھەنگاو و وەڵامی ئەوانم و تا ئێستا ھیچیان نەوتووە نە بەباش و نە بە خراپ.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی هەڵبژاردن دیاریكراوە، بەڵام گرفتەكانی بەردەمی چارەسەرنەكراون

له‌گه‌ڵ ئەوەی واده‌ی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه‌ ‏دیاریكراوه‌، به‌ڵام تائێستا یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موارنه‌كراوه‌ته‌وه‌ و كێشه‌كانى كۆمسیۆن…
Total
0
Share