لە دهۆك رۆژانە نزیكەی 25 رووداوی ئاگركەوتنەوە روودەدەن

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆك دەڵێت، بەپێی ئامارەكانیان رۆژانە نزیكەی 25 رووداوی ئاگركەوتنەوە لە سنووری پارێزگاكەدا روودەدەن.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی دهۆک لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە ماوەی 15 رۆژی رابردوودا 86 دۆنمی گەنم لە سنووری پارێزگای دهۆک سووتاون.

وتیشی، “لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 431 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون”.

بێوار عەبدولعەزیز ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەوەی وەرزی دروێنەی گەنم دەستیپێكردووە، 24 تیمیان بەسەر ئەو ناوچانەدا بڵاوەپێكردووە کە بنکەی ئاگرکوژێنەوە لێیانەوە دوورن.

باسی لەوەشكرد، بەپێی ئامارەكانیان رۆژانە نزیکەی 20 بۆ 25 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری پارێزگاری دهۆک روودەدن، واتا هەر کاتژمێرێک رووداوێک تۆماردەکرێت.

وتەبێژەكەی بەرگریی شارستانی سەبارەت بە زیانە گیانییەكانیش روونیكردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە چوار كەس بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە سووتاون، شەش كەسیش خنكاون، تیمەكانیشیان توانیویانە 285 كەس لە خنكان رزگاربكەن.

بابەتی پێشتر

کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی مامۆستایانی وانەبێژ ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

سعودیە چەند سزایەک بۆ ئەو کەسانە دیاریدەکات کە بەبێ مۆڵەت حاجییان دەگوازنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share