“کۆبوونەوەی وەفدی هەرێم لەگەڵ بەغداد بۆ چارەسەری کێشەی مووچە و نەوت دەستیپێکرد”

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ” کۆبوونەوەی وەفدی هەرێم لەگەڵ بەغداد بۆ چارەسەری کێشەی مووچە و نەوت دەستیپێکرد”.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کۆبوونەوەکانی وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی لەبارەی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و گرێبەستەکانی نەوت دەستیپێکرد.

رۆژی رابردوو، 6ی کانونی دووەمی 2024، وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری و ئەندامێتی کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بەوەکالەت و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و چەند بەرپرسێکی دیکەی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدادیان کرد.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەسەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبێتەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسیدا كە بەسەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی…
Total
0
Share