مەسرور بارزانی: خەڵک تەنها موچەی ناوێت خزمەتگوزاریشی دەوێت

مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ 20ی تشرینی یەکەم، ڕێگای جووتسایدی ڕووڤیا- گۆپاڵی کردەوە و ڕایگەیاند ئەمە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیجییەکان و ئەم پرۆژانە گرنگن و بەردەوامیشیان دەبێت، چونکە خەڵک تەنها موچەی ناوێت بەڵکو پرۆژەی خزمەتگوزاریشی دەوێت.

لە وتارێکیدا لە میانی کردنەوەی پرۆژەی جووتسایدی ڕووڤیا – گۆپاڵ پێشکەشیکرد، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “ئەم پرۆژەیە لە سەر ئاستێکی زۆر بەرز جێبەجێکراوە، لە ماوەی ڕابردووشدا پرۆژەی زۆرباش لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک لەلایەن کۆمپانیای ناوخۆی و بە ئەندازیار و دەستی کاری کوردستان جێبەجێکراون”.

مەسرور بارزانی وتیشی، ئەم ڕێگایە جگە لەوەی ئاسانکارییەکی باشە بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان، ڕێگایەکیشە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانترکردنی ئاڵوگۆڕەکان.

سەبارەت بە دابەشکردنی موچە و ئەو بڕە پارەیەی بۆ پرۆژەکان تەرخاندەکرێت، سەرۆکی حکومەتی ڕونیکردەوە کە پرۆژەکان قورسایی زۆری دەکەوێتە سەر کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت، ئێمە لە حکومەتی هەرێم خەرجییەکانمان بۆ کەمترین ئاست کەمکردووەتەوە بەڵام بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و ئەو قەیرانە داراییەی ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە هۆکارێکە بۆئەوەی نەتوانین پرۆژەکانیش لەکاتی خۆیدا جێبەجێ بکەین.

مەسرور بارزانی دەڵێت، “خەڵک دەڵێن بۆ موچە دابەشناکەن و پارە بۆ پرۆژە خەرجدەکەن، حکومەتی هەرێم بەپێی ئەو توانایەی هەیەتی کەمتەرخەمی نەکردووە و نایکات بۆ دابەشکردنی موچە، لەگەڵئەوەشدا خەڵک تەنها موچەی ناوێت بەڵکو قوتابخانە، نەخۆشخانە و ڕێگاوبان و پرۆژەی خزمەتگوزارییان دەوێت، چونکە هەموو هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان موچەخۆر نین و ئەوانیش مافیان هەیە لەسەرمان و دەبێت خزمەتیان بکەین”.

جووتسایدی ڕووڤیا – گۆپاڵ یەکێکە لە پرۆژە ستراتیجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری ڕێگەوبان، درێژی ڕێگاکە 22 کیلۆمەتری جووتسایدە ( سێ هێلی هاتن و سێ هێڵی چوون ) لە گەڵ شەش ئۆڤەرپاس و پردێک و سێ کیلۆمەتری هاتووچۆی خێرا ( ئۆتۆبان ) لەخۆدەگرێت.

بابەتی پێشتر

وەزیری تەندروستی: تیمێکی تەندروستیی یونامی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا دێنە هەولێر

بابەتی دواتر

لەسەر بەتایبەتکردنی کەرتی کارەبا وەزیر سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بڕیاردرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیاردراوە بە هاوبەشيی لەگەڵ وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتیی لیژنەكانی پشكنینی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەستبەكارببنەوە. وەزارەتی…
Total
0
Share