تۆماركردنی ناوی لیست و هاوپەیمانیەتییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دواخرا

بڕیاربوو ئەمڕۆ تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆماربکرێنەوە، بەڵام بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، بەپێی خشتەی كارەكانی كۆمیسیۆن، بڕیاربوو ئەمڕۆ دەستبكرێت بە تۆماركردنی ناوی لیست و هاوپەیمانیەتییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام بەهۆی ئەوەی سەرۆكایەتی هەرێم هیچ وادەیەكی نوێی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن رادەستی ئەنجومەنی كۆمیسیاران نەكردووە، بۆیە تۆماركردنەكە بۆ كاتێكی نادیار دوادەكەوێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کاتێک سەرۆکایەتی هەرێم وادەیەکی بۆ هەڵبژاردن دیاریکرد، ئەوا وادەیەکی نوێ بۆ تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانێتییەکان لەلایەن ئەنجومەنی کۆمسیارانەوە دیاریدەکرێت.

بابەتی پێشتر

کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان دهۆک و هەولێر هاوکارمان نین

بابەتی دواتر

حاجیاوا.. لە کاتی لەحیمکردندا ئۆتۆمبێلێک ئاگریگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share