لە رووداوێکی هاتوچۆدا 11 کەس برینداربوون و برینی بەشێکیان سەختە

بەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری ناحیەی خەلەکان روویدا  کە لە جۆری وەرگەڕان بووە و بەهۆیەوە 11 سەرنشینی پاسەکە برینداربوون.

لە رووداوەكەدا ئۆتۆمبێلێكی مینی پاس، كە پێدەچێت پاسی هێڵەكانی دەرەوەی شار بێت، لە نزیک گوندی بادەوان وەرگەڕاوە.

مەڵبەند حەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی خەلەکان بە بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی وتووە، برینی بەشێک لە بریندارانی رووداوەکە سەختە و هاتوچۆی راپەڕینیش دەڵێت، شۆفێری مینی پاسەکە گیانی لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی: بەهۆی رەشەباوە چەند گەڕەکێک بێکارەبا بوون

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی رەشەباوە چەند گەڕەکێکی شارەکە بێکارەبا بوون و تیمەكان سەرقاڵی چارەسەركردنن. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەڵگەڤیدیۆی شکاندنی گۆڕی کریستیانەکانی کۆیەی بڵاوکردەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بەڵگە ڤیدیۆی تۆمەتباری شکاندن و شێواندنی گۆڕی کریستیانەکانی کۆیەی بڵاوکردەوە. دەزگای ئاسایش لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share