حاجیاوا.. لە کاتی لەحیمکردندا ئۆتۆمبێلێک ئاگریگرت

لە یەکێک لە گەڕەکەکانی حاجیاوا، لە کاتی لەحیمکردندا ئۆتۆمبێلێک ئاگریگرت و زیانی ماددی بەرکەوت.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بڵاویکردەوە، کاتژمێر 10:50 خولەکی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە لەوەی ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی دابانی حاجیاوا ئاگریگرتووە، دوای گەیشتنی تیمەکانمان رێگەیان نەدا ئاگرەکە تەشەنەبسێنێت و کۆنتڕۆڵیانکرد.

ئاشکراشیکرد، بەپێی راپۆرتی تیمەکانمان ئاگرەکە بەهۆی لەحیمکردنەوە کەوتووەتەوە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏”تاپۆمان هەیە”‏
لە هەولێر دانیشتووانی گوندێك ناچار بە چۆڵكردن دەكرێن

گوندی ڕەشکینی سەربە پارێزگای هەولێر لەلایەن پارێزگارەوە ئاگادارکراونەوەتەوە کە دەبێت گوندەکەیان چۆڵبکەن، دانیشتووانی گوندەکە ڕەتیدەکەنەوە و گردبوونەوەی ناڕەزاییان…
Total
0
Share