کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان دهۆک و هەولێر هاوکارمان نین

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە پرسی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بە گوێرەی پێویست هاوکارییان نەکردوون.

سامر مەشکور بەڕێوەبەری پارێزگاکانی هەرێم لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاندووە، ژمارەی ئەو ئاوارانەی لە سلێمانییەوە گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان بەراورد بە هەولێر و دهۆک زیاترە هۆکاری ئەمەش ئەوەیە لەو پارێزگایە هاوکاری و هەماهەنگی بۆ گەڕانەوەیان کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بەگوێرەی پێویست هاوکار نەبوون، هۆکاری سیاسی لە پشت ئەمەوە هەیە.

ئاشکراشیکرد، لە تەواوی عێراق ناوچەکان ئازادکراون و ئاسایشیان تێدا بەرقەرارە و گونجاوە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان.

مانگی تەمموزی ئەمساڵ دوا وادەیە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و چۆڵکردنی کەمپەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەسێك بە تۆمەتی پەلاماردانی هاوڵاتییەك و ڕفاندنی ئۆتۆمبێلەكەی دەستگیركرا

ئاسایشی گەرمیان دەستگیركردنی تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت، كە بە هاوكاریی دوو تۆمەتباری دیكە پەلاماری هاوڵاتییەكیان داوە و ئۆتۆمبێلەكەیان ڕفاندووە. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share