کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی لە گەرمیان 45 پلە دەبێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم پلەی گەرمی لەناوچەکانی هەرێم بەرزدەبێتەوە و لە گەرمیان 45 پلەی سیلیزی دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرمی لە تۆمارکراوی دوێنێ نزیکدەبنەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، سبەی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرمی لە تۆمارکراوی ئەمرۆ نزیکدەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی کەشناسیی هەرێم، بەرزترین پلەی گەرمی لە گەرمیان دەبێت کە 45 پلەیە، هەروەها بەپێی کەشناسیی عێراقیش لە بابل پلەی گەرمی دەگاتە 47 پلە و لە دیوانییەش 46 پلەی سیلیزی دەبێت.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 41

سلێمانی : 37

دهۆک : 40

کەرکوک : 40

هەڵەبجە : 40

زاخۆ : 43

سۆران : 37

حاجی ئۆمەران : 25

گەرمیان : 45

 

بابەتی پێشتر

بڕیار رەشید هۆکاری نەناردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج بۆ بەغداد لەلایەن هەرێمەوە ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

ئەنجوومەنى کۆمسیاران ژمارەى کورسیى کۆتاکانى پەسەندکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share