ڕوونكردنەوە لەبارەی پێدانی بڕە پارەیەك بە مامۆستایان دەدرێت

بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە وەزارەتی داراییەوە داوامانلێكراوە خەرجیی تایبەت بە پارەی چاودێركردنی هۆڵی تاقیكردنەوەكانیان بۆ ئامادەبكەین بۆیان ڕەوانە بكەین.

شێركۆ سەعید بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، وەزارەتی دارایی داوایكردووە خەرجی كردارەكی تایبەت بە پارەی چاودێركردنی هۆڵی تاقیكردنەوەكانیان بۆ ئامادەبكەین.

ڕاشیگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی بۆ چاودێریكردنی هۆڵی تاقیكردنەوەكان پێویستە دەبێت لە وەزارەتی داراییەوە تەرخانبكرێن و بە پارەی حانووتەكان ناتوانرێت بڕە پارەكە دابینبكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەگەر ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی پارەی چاودێریكردنی هۆڵی تاقیكردنەوەكان بدرێت دەبێت یەكەمجار بدرێتە ئەو مامۆستایانەی كە ساڵانی ڕابردوو ئەركەكەیان بەجێگەیاندووە و پارەكەیان بۆ خەرجنەكراوە، دواتر بۆ ئەو مامۆستایانە خەرجبكرێت كە ساڵی خوێندنی 2021-2022 ئەركی چاودێكردنی تاقیكردنەوەكانیان لە ئەستۆدا بووە.

بابەتی پێشتر

25 ملیۆن دینار بە قەرز دەدرێتە ئەم كەسانە

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share