ئەنجوومەنى کۆمسیاران ژمارەى کورسیى کۆتاکانى پەسەندکرد

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجوومەنى کۆمسیاران ژمارەى کورسیى کۆتاکانى پەسەندکرد.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەنجوومەنى کۆمسیارانى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە رەسمی ژمارەى کورسیى کۆتاکانی پەسەندکرد.

بەپێی بڕیارەکەی ئەنجوومەنى کۆمسیاران، ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان 100 کورسییە و پێنج کورسیی بۆ پێکهاتەکان دەبێت لە بازنەى سلێمانی یەک کورسى بۆ کریستیانەکان و یەک کورسیش بۆ تورکمان دیاریکراوە.

هەروەها لە هەولێر یەک کورسى بۆ کریستیانەکان و یەک کورسی بۆ تورکمان دیاریکراوە، لە دهۆکیش یەک کورسى بۆ کریستیانەکانەکان دیاریکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرژییەکانی بارزانی و باخچەلی سەردانی ئیلهام ئەحمەدی بۆ تورکیا هەڵوەشاندەوە

بەهۆی گرژییەکانی نێوان مەسعود بارزانی و دەوڵەت باخچەلی، سەردانی ئیلهام ئەحمەد بۆ تورکیا بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی…
Total
0
Share