توێژینەوەیەك سوودە سەرسوڕهێنەرەكانی میوەی وشككراوە ئاشكرادەكات

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن نوسینگەی ئاماری ئوسترالی (ئەی بی سی)یەوە دەرچوون، ئوسترالییەكان بڕێكی كەمتر سەوزە و میوەیان بەكاربردووە لە ماوەی 2022-2023 بەراورد بە ساڵی پێشتر.

لەكاتێكدا رێنوێنییە خۆراكییەكانی ئوسترالیا هانی ئەو كەسانە دەدات كە تەمەنیان لە 9 ساڵ و بەرەو سەرەوەیە رۆژانە دوو پارچە میوە و پێنج پارچە سەوزە بخۆن بۆ بەدەستهێنانی تەندروستییەكی نمونەیی، ئەوەش بەپێی ئەو راپۆرتەی لە گۆڤاری (ساینس ئەلێرت)ی زانستییەوە بڵاوكراوەتەوە.

بەڵام لە ساڵی 2022دا، نوسینگەی ئاماری ئوسترالی دەڵێت، تەنها 4%ی ئوسترالییەكان پابەندی رێنوێنییەكانی پەیوەست بە خواردنی سەوزە و میوە بوون.

سەوزە و میوەكان بە پێویست دادەنرێن بۆ سیستمێكی خۆراكیی تەندروست و هاوسەنگ، بەهۆی بوونی بڕێكی زۆر ڤیتامین و كانزاكان، سەرەڕای ریشاڵ تیایاندا.

لەم نێوەندەشدا زۆرجار بەرهەمە نوێیەكان زیاتر بە گونجاو دادەنرێن پشتبەست بەو دەربڕینەی لە كۆنەوە باو بووە “تازە باشترە”، بەڵام ئەمە هەموو كات راست نییە.

سەرچاوە خۆراكییەكان رەنگە كەمببنەوە لەكاتی گواستنەوەدا لە كێڵگەوە بۆ چێشتخانە، بەڵام لەكاتی هەڵگرتنی بەرهەمەكان لە ساردكەرەوەدا بابەتەكە جیاوازە، بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ سەوزە بەستووەكان بڕێكی زۆرتری سەرچاوە خۆراكییەكانی وەك ڤیتامین (C) و (A)یان تیایە.

تەنها كانزاكانی وەك كالسیۆم، ئاسن و مەگنسیۆم دەمێننەوە كە لە هەمان ئاستی خۆیاندا دەبن لە بەروبوومە وشككراوەكاندا بەراورد بە تازەكان.

تایبەتمەندییەكی دیكەی سەوزە و میوە وشككراوەكان، توانای كەمكردنەوەی بەهەدەردانی خواردنە، كە لەڕێیەوە دەتوانیت تەنها ئەو بەشە بەكاربهێنیت كە لەو كاتەدا پێویستتە.

س: سپۆتنیك

بابەتی پێشتر

لەبارەی مووچەوە دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدرێت

بابەتی دواتر

دوای بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share