وەزیری تەندروستی: حاڵەتێكی گومانلێكراوی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا لە دهۆك هەیە

وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، چاودێریی هەموو ئەو كەسانە دەكەن كە لەو وڵاتانەی زنجیرەی نوێی کۆرۆنایان تێدا بڵاوبووەتەوە دێنەوە و دەشڵێت، حاڵەتێكی گومانلێكراوی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا لە دهۆك هەیە.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی كانونی دووەم لە ڕاگەیەندراوێكدا وتی، “بە وردی چاودێریی هەموو کەسێک دەکەین کە لەو وڵاتانە دێنەوە کە زنجیرەی نوێی کۆرۆنای تێدا بڵاوبووەتەوە، لەگەڵ هاوڵاتیانیش لەكاتی جموجۆڵ و گەشتەکانی هاتن و چوونیان بۆ دەرەوەی وڵات.”

وتیشی، “حاڵەتێکی گوماناوی لە دهۆک کە لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە نموونەی پشکنینی ڕەوانەی هەولێر کراوە بۆ دڵنیابوونەوە”.

وەزیری تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو، “لە تواناماندا هەیە پشکنین و دەستنیشانکردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەین، بەڵام لە کاتی ئێستادا سنووردارە و هەوڵی فراوانکردنی ئەم پشکنینە دەدەین.”

بابەتی پێشتر

دەستپێكردنەوەی خوێندنی قۆناغەكانی دیكە جگە لە 12ی ئامادەیی دواخرا

بابەتی دواتر

فیۆرنتینا 1-2 ئینتەرمیلان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. لە چوارقوڕنە ماڵێک سوتا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ماڵێکی ئۆردوگای چۆمان ئاگر کەوتەوە و هۆکاری ئاگرکەش شۆرتی کارەبا بووە. لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی…
Total
0
Share