وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە 952 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و 12 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی وکوردستان ڕایگەیاند، “لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 199 کەس لە هەولێر توشی کۆرۆنا بوون، لەسێلمانی 304 کەس، دهۆک 389 کەس، لە هەڵەبجە 10 حاڵەت لە گەرمیان 43 و لە ڕاپەڕین حەوت کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون”.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە 12 کەس مردوون، دووانیان لە هەولێر، چوار لە سلێمانی پێنج کەس لە دهۆک و کەسێکیش لە گەرمیان.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی تاوەکو ئێستا 144 هەزار و 675 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 121 هەزار و 164 کەسیان چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 932 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خێزانی ئەو منداڵە تازە لەدایکبووەی ڤیدیۆکەی بڵاوبووەوە سکاڵایان نییەوە وەزارەتی تەندروستی رێکارەکان ئاشکرا دەکات

خێزانی ئەو منداڵە تازە لەدایکبووەی کە لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر لێیدەدرێت و گرتەڤیدیۆییەکەی بڵاوکراوەتەوە، دەڵێن کە هیچ سکاڵایەکیان نییە،…
Total
0
Share