هۆشداری دەدرێت لە سەرهەڵدانی شەپۆلی پێنجەمی كۆرۆنا لە عێراق

وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری دەدات لە مەترسیی سەرهەڵدانی شەپۆلێكی تری بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا و هۆكارەكەی ئاشكرادەكات.

هەیسەم عوبێدی بەڕێوەبەری بەهێزكردنی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، عێراق هێشتا لە بازنەی مەترسیدایە و بەهۆی كەمیی خۆڤاكسینكردنی هاوڵاتییان و زیادبوونی ژمارەی تووشبووانەوە، ترسی سەرهەڵدانی شەپۆلی پێنجەمی كۆرۆنا هەیە.

بەڕێوەبەری بەهێزكردنی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت، شەپۆلی ئەمجارەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا مەترسیدارتر دەبێت و ئەگەری سەرهەڵدانی گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا لە ئارادایە.

لەبارەی وادەی سەرهەڵدانی شەپۆلە نوێیەكەی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە، هەیسەم عوبێدی ڕایگەیاند، “نازانین كەی سەرهەڵدەدات، بەڵام ڕەنگە لە پڕێكدا بێتەئاراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی رێگاکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێراوە تەندروستیی سلێمانی چەند زانیارییەک دەخاتەڕوو

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە، زانیاریی لەسەر رێگاکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێرای بڵاوکردەوە.…
Total
0
Share