دوو بارهەڵگر لە کەرکوک سووتان

دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ناوچەی پیشەسازیی کۆنی کەرکوک سووتان.

موسا کازم، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک پێیڕاگەیاندنین، کاتژمێر 12ی شەوی رابردوو، دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ناوچەی پیشەسازیی کۆنی کەرکوک سووتان.

لەبارەی زیانەکانەوە ئاماژەی بەوەکرد، رووداوەکە جگە لەزیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

پەیوەست بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەو سووتانی ئۆتۆمبێلەکان، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکان دەڵێت، بەگوومانم لەسووتاندنی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە لەوەی بەمەبەست سووتێنرابن، و دەستێک لەپشتی رووداوەکەوە بێت، چونکە هیچ یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان پاترییان لەسەر نەبووە و هیچیان لەکاتی کارکردنیشدا نەبوون.

بابەتی پێشتر

وادەی ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێکمان لەسەر دزینی مۆبایل دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share