ڤیدیۆ.. بەهۆی گواستنەوەیان کۆمەڵێک پێشمەرگە سێ ڕیانی سلێمانی و هەولێر و کۆیەیان داخست

بەهۆی ناڕەزایەتیانەوە لە گواستنەوەیان لە لیوایەکەوە بۆ لیوایەکی دیکە، کۆمەڵێک پێشمەرگە لە بەیانی ئەمڕۆوە سێ ڕیانی هەولێر و سلێمانی و کۆیەیان داخستووە.

پێشمەرگەکان داوادەکەن کە بڕیاری گواستنەوەیان لە لیوای 9 وە بۆ لیوای 16 هەڵبوەشێتەوە، چونکە سنوری ئەرکی لیوای 16 دورە و لە بێ موچەیدا ناتوانن ئەو ڕێگایە ببڕن.

ئەو پێشمەرگانە ئاماژە بەوە دەکەن، پێشتریش نیگەرانیان دەربڕیوە و ئێستاش بەردەوام دەبن، تا کاتێک بەرپرسانی پێشمەرگە و یەکەی 70 وەڵامیان دەدەنەوە.

پێشمەرگەکان دەڵێن، ئەگەر بگوازرێنەوە بۆ سەر لیوای 16 ئەوا دەبێت بۆ ئەرکەکەیان بچنە نزیک شاری خانەقین و گوندی کوڵەجۆ و ناوچەکانی نزیک پارێزگای دیالە، ئەوەش لە بێ موچەیدا ئەوەیان پێناکرێت.

بابەتی پێشتر

یارییەکانی ئەمڕۆ، سێشەممەی چامپیۆنزلیگ بە کاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

ترەمپ گڵۆپی سەوزی بۆ گواستنەوەی دەسەڵات بۆ بایدن هەڵکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share