پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێکمان لەسەر دزینی مۆبایل دەستگیرکرد

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە مۆبایلێکی لە فرۆشتگایەک دزیبوو.

پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەوە كە تۆمەتبارێك موبایلێك لە جۆری ئایفۆن لە فرۆشتگایەك لە شاری سلێمانی دەدزێت، دەست بەجێ مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیر بكرێت.

باس لەوەشکراوە، بەهاوكاری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ توانرا دەست بەسەر موبایلە دزراوەكەدا بگیرێت كە تۆمەتبار فرۆشتبووی.

لە ئێستادا تۆمەتبار دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: وەزارەتی دارایی عێراق رێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگی پێنجی دەستپێكرد

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی عێراق دەستیكرد بە رێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.…
Total
0
Share