حكومەتی هەرێم لەسەر بوونی بارەگای هەواڵگریی ئیسرائیل لە هەولێر ڕوونكردنەوە دەدات

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی بوونی بارەگایەكی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە هەولێر، ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت، هیچ بنكە و بارەگایەكی ئیسرائیلی لە كوردستان بوونی نییە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا لەبارەی هەواڵی ڕۆژنامەیەكی ئێرانی كە باسیلەوەكردبوو، بارەگای دەزگای هەواڵگریی لەهەولێرهەیە،  ئاماژەی بەوەكردووە، “بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵە بێ بنەمایانە ڕەتدەكەینەوە و ڕایدەگەیەنینەوە كە ئەو هەواڵە ڕاست نییە و هیچ بنكە و بارەگایەكی ئیسرائیلی لە كوردستان بوونی نییە”.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم پێشیوایە، ئامانج لە بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانە، “دروستكردنی رق و ناكۆكییە بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان”.

هەروەها داواشی لە دەسەڵاتدارانی ئێران كردووە، ڕێگە لە بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە “چەواشەكارییانە” بگرن، كە خزمەت بە پەیوەندییەكانی هەردوولا ناكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبەرژەوەندیی هەرێم و فەرمانگەكانە
هۆشیار عەبدوڵڵا: هەرێم ڕێگرە لە گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانگە فیدراڵییەكان بۆ بەغداد

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی یاسای بودجەی 2021، دەبوایە ڕاژەی فەرمانگە فیدراڵییەکان کە لەهەرێمی…
Total
0
Share