رووداوێکی هاتوچۆ برینداربوونی چوار ئەندامی خێزانێکی لێکەوتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری ناحیەی هێرۆی ئیدارەی راپەڕین رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و چوار ئەندامی خێزانێک برینداربوون کە برینی دووانیان سەختە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، “کەمێک پێش ئێستا لە گوندی بێکڵۆی سەر بە ناحیەی هێرۆ ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە کە شۆفرەکە و سێ سەرنشینی لەگەڵدا بووە هەڵدێراوە و دوای رووداوەکە دەستبەجێ داوا لە پۆلیسی فریاکەوتن کرا بەپەلە بچن بە هانای بریندارەکانەوە و پاش گەیشتنیان بۆ شوێنی رووداوەکە دەستبەجێ گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێ کە باوکێک و دوو و کوڕ و کچێکی بوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بە وتەی کەسوکارەکانیان تەواوی ئەندامانی ئەو خێزانە سەرقاڵی کاری کشتوکاڵ بوون و پاش گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە توشی رووداوی هاتووچۆ بوون، لە ئێستادا بریندارەکان چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت و دووان لە بریندارەکانیش برینەکەیان سەختە و بەڕێدەکرێن بۆ سلێمانی”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی جەبار فەرمان دەكات

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی بۆلابردنی زیادەڕۆییەكانی ناوبازاڕ دەستپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share