لەسەر کاتژمێرەکەی دەستی سەرۆکی پیرۆ دراوەتە دادگا

نووسینگەی داواکاری گشتیی پیرۆ سکاڵای دەستووری لە دژی دینا بۆلورتێ، سەرۆکی وڵاتەکە تۆمارکرد کە پەیوەندی بە بەکارهێنانی کاتژمێری گرانبەهاوە هەیە و بە ئابڕوچونێکی نیشتمانی ناوی دەبرێت و ئەگەری ئەوەی هەیە لەسەری لە پۆستەکەی لاببرێت.

ئاژانسی رۆیتەرز لە هەواڵێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە، تۆمەتە نوێیەکە دژی سەرۆک لە کاتێکدایە، بەشی زۆری جەماوەرەکەی لەدەستداوە و لایەنگرانی زۆرینەی لێی دوورکەوتوونەتەوە.

لە سکاڵاکەدا بۆلورتێ تۆمەتبار کراوە بە وەرگرتنی بەرتیل، ئەگەر کۆنگرێس لەسەر بابەتەکە هەنگاو بنێت، ئەوا ئەو تۆمەتە دەتوانێت ببێتە هۆی دەرکردنی بۆلورتێ.

بۆلورتێ، جێگری پێشووی سەرۆکی پێروو بووە، پێشتر رووبەڕووی لێپرسینەوە و هەڵمەتی پۆلیس بووەتەوە بەهۆی بەکارهێنانی چەندین کاتژمێری رۆڵێکس و زێڕی گرانبەهای دیکە کە پێدەچێت ناکۆک بن لەگەڵ ئەو مووچە کەمەی لە وڵاتدا هەیە.

ئەو ژنە کە سەرۆکی وڵاتەکەیە ئێستا، رەتیکردووەتەوە کە هیچ جۆرە کارێکی نایاسایی کردبێت و دەڵێت ئەو کاڵا گرنابەهایانە لەلایەن پارێزگارێکی ناوچەیەکەوە بە قەرز پێیدراوە.

سکاڵای گەندەڵی دووەم سکاڵای دەستوورییە کە رووبەڕووی بۆلورتێ بووەتەوە لە ماوەی ئیدارەکەیدا کە کەمتر لە دوو ساڵە.

لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا، داواکاری گشتی سکاڵای لەسەر سەرۆک تۆمارکرد لەسەر مامەڵەکردنی لەگەڵ نائارامییە کۆمەڵایەتییەکانی دوای دەرکردنی سەرۆکی پێشوو.

بابەتی پێشتر

بە شوکلاتەی گەرم کێشی لەشت دابەزێنە

بابەتی دواتر

پۆڵەندا بە بەهای 677 ملیۆن یۆرۆ مووشەک لە ئەمریکا دەکڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share