نرخی نەوت لە دابەزین بەردەوامە

ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ سێیەمین جار لەسەر یەک نرخی نەوت دابەزی.

نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 43 سەنت کە دەکاتە 0.5% دابەزی و گەیشتە 82 دۆلار و 45 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک.

هاوکات نرخی نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش 50 سەنت کە دەکاتە 0.6% دابەزی و گەیشتە 78 دۆلار و 16 سەنت.

ئەم دابەزینە لە دوای دابەزینی نزیکەی 1%ی نرخی نەوت دێت لە دوێنێ سێشەممەدا، ئەوەش بە سێیەم دابەزینی لەسەر یەک دێت لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوكاتە لەگەڵ هەڵمەتی دەركردنی پەكەكە لە لیستەكە.. ئەمریکا ڕێکخراوی فارکی لە ‏لیستی تیرۆر دەرهێنا

ئیداره‌ی ئه‌مریكا هێزه‌ چه‌كداره‌ شۆڕشگێڕه‌كانی كۆڵۆمبیا ناسراو به‌ فارك-ی له‌ لیستی ‏ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ بیانییه‌كان ده‌رهێنا، بڕیارەكە هاوكاتە لەگەڵ…
Total
0
Share