دارایی زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەكانەوە ئاشكرادەكات

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەدواداچوونمان بۆ هۆكاری خەرجنەكردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان كردووە و لە ئێستادا دیوانی چاودێریی دارایی عێراق وردبینی تێدادەكات و دوای تەواوكردنی وردبینییەكەش لیستەکان دەنێردرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق و مووچەی هێزە ئەمنییەكان خەرجدەكرێت.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق سەرنج و تێبینی خۆم لەبارەی خشتەكانی بودجە خستەڕوو كە لە ئێستادا تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم خراوەتەسەر بودجەی وەبەرهێنان لەكاتێكدا كە كۆمپانیای سۆمۆ نەوتی هەرێم هەناربکات نابێت بخرێتە سەر پشكی هەرێم و بودجەی وەبەرهێنان.

لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەكانیشەوە ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتیشی، ” بەپێی بەدواداچوونەكانمان لە ئێستادا لە دیوانی چاودێریی دارایی عێراق وردبینی دەكرێت و پێمان راگەیەندراوە هەر كات بە كۆتاهات لیستەكانیان دەنێردرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق و مووچەی هێزە ئەمنییەكان خەرجدەكرێت”.

بابەتی پێشتر

قەلادزێ.. سیستمی ئاودێریی بلواری شەقامەکان و باخچەكان رێكدەخرێن

بابەتی دواتر

شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە.. سبەی رێگایەك بەربەستدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share