رووداوێكی هاتوچۆ شەش قوربانی لێكەوتەوە

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر پردی ناحیەی ژاراوە لە قەزای پشدەر شەش كەس برینداربوون.

عەلی عەبدوڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر پردی ناحیەی ژاراوە لە قەزای پشدەر لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵ و بی ئێم دەبلیۆ روویدا و بەهۆیەوە شەش كەس برینداربوون كە سەرجەم بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فێركاریی قەڵادزێ كران.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەمڕۆ دووەمجارە لە هەمان شوێن رووداوی هاتوچۆ روویداوە كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆش لە ڕووداوێكی دیكە لە هەمان شوێن حەوت كەس برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە مانگی ڕابردوودا یەکەم هۆکاری مردن بوون

تەندروستیی سلێمانی ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە، کە حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان و هۆکارەکانیان ئاشکرادەکات، بەپێی ئامارەکە زۆرترین گیانلەدەستدان لە مانگی تەمووزدا بەهۆی…
Total
0
Share