هاتوچۆی هەرێم لەبارەی سزای شۆفێرانەوە بڕیاریدا

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو كەسانەی مامەڵەی وەرگرتنی تابلۆی ئۆتۆمبێل و نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێریان هەبووە و كەوتووەتە سێ رۆژە پشووەكەوە غەرامە ناكرێن، بەڵام دەبێت كۆتا رۆژیان بەر یەكێك لە سێ رۆژە پشووەكەی هەفتەی رابردوو كەوتبێت.

لیوا عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو سێ رۆژە كە پشوو راگەیەندراوەكە بڕیاری حكومەتی هەرێمە و ئەو كەسانەی كە مامەڵەی وەرگرتنی تابلۆی ئۆتۆمبێلیان هەیە و وادەكەیان لەو سێ رۆژە بەسەر دەچێت یاخود نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێرییان هەیە بەر ئەو سێ رۆژەی پشووەكەی كەوتبێت غەرامە ناكرێن.

جەختیكردەوە، “دەبێت ئەو وادەی مامەڵەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەیان یاخود نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری لە یەكێك لەو سێ رۆژە بێت كە پشوو راگەیەندراوە و ئەو كات غەرامە

ناكرێن”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاراستەی د. عەبدولواحید دەكات

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی دزێکی کێبڵی کارەبایی دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share