قەلادزێ.. سیستمی ئاودێریی بلواری شەقامەکان و باخچەكان رێكدەخرێن

سەرۆكایەتیی شارەوانیی قەلادزێ رایدەگەیەنێت، سیستمی ئاودێریی بلوار و باخچەكان رێكدەخرێن بەدواداچوونی پێویستی بۆ كرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی قەلادزێ كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “سیستمی ئاودێریی بلوار و باخچەكان رێكدەخرێن و ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆكی شارەوانیی قەڵادزێ بە یاوەری ستافی باخچەكان و بە مەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە كاری دانانی سێتی مزەخە و سیستمی ئاودێری بۆ پارك و باخچەكان و بلواری شەقامەكان كارەكانی ستافەكەی بەسەركردەوە”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوو حەوزی كۆنكریتی بە قەبارەی 300، 250 مەتر چوارگۆشە بە گوژمەی 100 ملیۆن دینار دروستكراوە بەمەبەستی خزمەتكردن و گرنگیدان بە پارك و باخچەكان و بلواری شەقامەكان و زیادكردنی رووبەڕی سەوزایی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شایستە داراییەكانی سێ مانگی مامۆستایانى وانه‌بێژ خەرجكرا

وه‌زاره‌تى دارایی ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر خه‌رجكردنى شایسته‌ داراییه‌كانى مامۆستایانى ‏وانه‌بێژى بۆ سێ مانگ ده‌ربڕی. ‏ وه‌زاره‌تى دارایی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا…
Total
0
Share