ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە دوا كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە بانكی تی بی ئای راسپێردراوە بۆ بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و دەشڵێت، “جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ بە بانكیكردنی مووچە كێشەی مووچەخۆران لە هەرێم چارەسەردەكات”.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بانكی تی بی ئای ئامادەیە لە ماوەی دوو مانگدا مووچەی مووچەخۆران بە بانكی بكات و لە دوا كۆبوونەوەمان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق وتی ” هەموو رۆژێك داوای جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵیم لێدەكرێت كە بە بانكیكردنی مووچە دەستپێبكات و بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی جێبەجێبكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش بانكی تی بی ئای راسیپێردراوە بە بانكیكردنی مووچە دەستپێدەكات”.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، ” بانكی تی بی ئای نووسراوی بۆ هەرێمی كوردستان كردووە و داوای لیستی سەرجەم وەزارەتەكانی كردووە تاوەكو بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێبكات و بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی بە بانكیكردنی مووچەوە جێبەجێبكات”.