ژنێکی تەمەن 104 ساڵ بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەیشتە مەککە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، بەتەمەنترین هاوڵاتیی عێراق کە ئەمساڵ بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج رووی لە سعودیە کردووە، ژنێکی تەمەن 104 ساڵانە.

ئەم ژنە بەتەمەنە ناوی کازمیە حاتەمە و بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج ئێستا لە سعودیەیە و دوێنێ لە شاری مەدینەوە بەرەو مەککە بەڕێکەوتووە لە رێگەی شەمەندەفەرەوە  بە هاوکاری کەسێکی دیکە کە هاوکاری دەکات لە ئەنجامدانی فەریزەکەیدا.

 

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی بە بانكیكردنی مووچەوە ئاشكرابوو

بابەتی دواتر

ئەو پێنج خۆراكەی زیاتر لە هێلكە پرۆتین-یان تیایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share