سوپای عێراق لە بازگەكانی كەركوك كشایەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك رایدەگەیەنێت، دۆسیەی ئەمنیی كەركوك رادەستیی پۆلیسی پارێزگاكە دەكرێت و سوپا لە سەرجەم بازگەكان كشاوەتەوە.

عامر نوری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، سوپا لە تەواوی بازگەكانی سنووری پارێزگای كەركوك كشاوەتەوە، دۆسیەی ئەمنیی پارێزگاكە رادەستیی پۆلیسی پارێزگاكە دەكرێت و لە شوێنی سوپا، پۆلیسی خۆجێیی بازگەكان بەڕێوەدەبەن.

راشیگەیاند، ئەو بڕیارە تەنها پارێزگای كەركوك ناگرێتەوە، بەڵكو سەرجەم پارێزگاكانی عێراقە.

بابەتی پێشتر

گۆڕانكاری لە بەشەخۆراكی هاوڵاتییاندا كرا

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی بە بانكیكردنی مووچەوە ئاشكرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما دادەبەزن

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە پلەکانی گەرما دادەبەزن. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان …
زیاتر ببینە

دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا

لەلایەن هێزەكانی پۆلیس لە سەیدسادق دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە لەلایەن دادگاوە لە زاخۆ فەرمانی دەستبەسەردا گرتنی هەبوو. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share