بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، گۆڕانكاری لە بەشەخۆراكی هاوڵاتییان كراوە و لەم مانگەوە جێبەجێدەكرێت.
كامەران فەتاح بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە رۆژی دووشەممەوە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی چوارەم سەبەتەی خۆراك بەسەر هاوڵاتییاندا و گۆڕانكاری لە چەند ماددەیەكدا كراوە.
وتیشی، “بۆ هەر هاوڵاتییەك دوو كیلۆ و نیو برنج، شەكر، زەیت و دۆشاو دەدرێت، بەڵام لە بری لەتكە نۆك گۆڕدراوە بۆ نیسك و هەر هاوڵاتییەك یەك كیلۆ نیسكی پێدەدرێت”.