یەکشەممە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کەشناسیی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە بارانبارین لە هەرێم و ناوەڕاستی عێراق دەستپێدەکاتەوە.

دەستەی کەشناسیی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، سبەی شەممە لەسەرجەم ناوچەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە لەنێوان هەور بۆ نیمچەهەوردا دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای یەکشەممەوە رایگەیاندووە، لەناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق، نیمچەهەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی تاوەباران لە ئێواران و سەبارەت بە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، نمەباران دەستپێدەکات.

سەبارەت بە کەشوهەوای رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەڵێت، “باران و هەورەبروسکە لە ناوچەی هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە خۆپیشاندان دژی زیندانیکردنی شێروان شێروانی دەکرێت و لە دهۆی ئاسایش رێگری دەکات

ژمارەیەک لە چالاکوانان و رۆژنامەنووسان لە سلێمانی و هەڵەبجە خۆپیشاندانیان دژی سزادان و زیندانیکردنی شێروان شێروانی و بەرتەسککردنەوەی…
Total
0
Share