خووساندنی برنج بۆ ماوەی چوار کاتژمێر دەبێتە هۆی دابەزاندنی ئاستی شەکری خوێن

دکتۆر جی سوشما، پسپۆڕی هەناوی هیندی دەڵێت، ” کاربۆهیدراتەکان لە خۆراکدا بەزووی بۆ شەکری خوێن دەگۆڕێن و کرداری هەرس خاودەکەنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی وردە وردە لە ئاستی شەکری خوێن و دابینکردنی وزەی بەردەوام”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “خووساندنی برنج، بەتایبەتی ئەو جۆرانەی کە رێژەیەکی بەرزی نیشاستە و ئەنزیمیی تێدایە، دەتوانێت یارمەتیدەربێت لە کەمکردنەوەی کاریگەریی کاربۆهایدراتەکان، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی بەرزی شەکری خوێن دوای خواردنی برنجەکە”.

روونیشیکردووەتەوە، کاتێک برنج دەخوسێندرێت، شیبوونەوەی ئەنزیم روودەدات، پرۆسەیەک کە دەبێتە هۆی شکاندنی کاربۆهیدراتە ئاڵۆزەکان بۆ شەکرە سادەکان و یارمەتیدەرە بۆ هەرسکردنی برنجەکە، بەم شێوەیە جەستە بۆ هەرسکردن و هەڵمژینی ئەو ماددە خۆراکیانەی لە برنجەکە هەیە ئامادە دەبێت.

پزیشکەکە پێشنیاری ئەوە دەکات کە برنجەکە بە باشی بشۆرێت، چونکە یارمەتی لابردنی نیشاستەی زیادە دەدات، ئەمەش وادەکات تەندروستبێت، بەڵام نابێت لە چوار کاتژمێر زیاتر بخوسێندرێت بۆ ئەوەی کانزا گرنگەکانی ناوی لەدەستنەدات.

 

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

دەربەندیخان.. دەستبەسەر دوو تانكەردا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share