تەندروستیی جیهانی کۆتاییهاتنی نەخۆشییەکی مەترسیداری لە عێراق راگەیاند

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی کۆتاییهاتنی نەخۆشی تەراخومای لە عێراق راگەیاند کە دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینایی چاو.

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە تویتێکدا رایگەیاند، “بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنین کە عێراق نەخۆشی تەراخومای تێپەڕاندووە و بووە 50 ەیمین دەوڵەت کە نەخۆشییەکەی تێپەڕاندووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێستا گەیشتووینەتە نیوەی رێگەی دەربازبوون لە نەخۆشییەکە و تا ساڵی 2030 لە 100 دەوڵەت کۆتایی بێت”.

نەخۆشی تەراخوما، نەخۆشییەکی بەکترییە و لەکاتی تووشبوونی مرۆڤ و زیانی گەورە بە چاو دەگەیەنێت گەر چارەسەر نەکرێت دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینایی.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامانی تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵی سێ ڕەهەندی دروست دەكەن

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، “تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵێكی سێ ڕەهەندییان دروستكردووە.” بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق كە ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

د. جەعفەر عومەر: رۆژووی رەمەزان هەستی دەرووندروستی و خۆشگوزەرانی زیاددەکات

پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان، رایگەیاند، رۆژووی رەمەزان هەستی دەرووندروستی و خۆشگوزەرانی زیاددەکات. د. جەعفەر عومەر، توێژەر و پسپۆڕی نەخۆشییە…
Total
0
Share