فەرمانگەی میدیا و زانیاری: هەفتەی داهاتوو کونسوڵخانەی قەتەر لە هەرێم دەکرێتەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، کونسوڵخانەی قەتەر لە هەولێر بکرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش شاندێکی قەتەری سەردانی هەولێر دەکەن.

هەڵگورد ساڵەیی، راوێژکاری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو شاندێکی قەتەری دەگەنە فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتیی هەولێر و سەردانەکە بە مەبەستی برەودان بە پەیوەندییەکانی میرنشینی قەتەر لەگەڵ هەرێم دەبێت، هاوکات بە مەبەستی کردنەوەی کونسوڵگەریی گشتیی دەوڵەتی قەتەرە بە شێوەیەکی رەسمی.

بە گوێرەی قسەی راوێژکارەکەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، بڕیارە رۆژی یەکشەممە، کونسوڵخانەی قەتەر لە هەولێر بکرێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە، تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 41 کونسوڵگەری، نووسینگەی کونسوڵگەری، نووسینگەی باڵیۆزخانە، ئاژانس و کونسوڵگەریی فەخری هەن و چالاکییە دیپلۆماسییەکانی خۆیان بەڕێوە دەبەن.

بابەتی پێشتر

بۆ رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخەکان حکومەتی عێراق باج لەسەر خۆراک و دەرمان کەمدەکاتەوە

بابەتی دواتر

وانەبێژان داوادەکەن ناویان بخرێتە لیستی مووچەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم: چەند هێرشێکمان پوچەڵکردەوە کە لەلایەن گروپە تیرۆریستییەکانەوە پیلانی بۆدانرابوو

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەند هێرشێکییان پوچەڵکردووەتەوە کە…
Total
0
Share