بافڵ تاڵەبانی: ھەموو ھەوڵ و توانایەکمان خستووەتەگەڕ بۆ ناردنی موچەی ھەرێم

بافڵ تاڵەبانی لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان وتی، “یەکێتی لە سەنگەری خەڵکدا دەبێت و بەشێکی دانەبڕاوە و پارێزەری بەدیھێنانی خواستەکانیان دەبێت”.

لە دەباشان بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە، لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی خەباتی نوێی پەرلەمانی و داکۆکیکردن لە ماف و داخوازییەکانی کۆمەڵانی خەڵک بەتایبەت موچەی موچەخۆران کرا، وەك لە ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە پێویستیی خستنەگەڕی ھەوڵەکان کرایەوە بۆ باشترکردن ژیانی ھاوڵاتییان.

لای خۆشییەوە، بافڵ تاڵەبانی لەبارەی قەیرانی دارایی و خراپی گوزەران و بژێوی خەڵک و ھەوڵەکانی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەكان، جەختی كردەوە لەوەی “یەکێتی لە سەنگەری خەڵکدا دەبێت و بەشێکی دانەبڕاوە و پارێزەری بەدیھێنانی خواستەکانیان دەبێت، بۆ ئەوەش لە عێراق ھەموو ھەوڵ و توانایەکمان خستووەتەگەڕ بۆ ناردنی موچەی ھەرێم و دابینکردنی مافە داراییەکان و گەیشتن بەلێکتێگەیشتنێک کە چیتر موچەی خەڵکی کوردستان وەک فشاری سیاسی بەکارنەھێنرێت و نەکرێنە ئامراز و دارەدەست بۆ یەکلایکردنەوەی کێشەسیاسییەکان”.

هەروەها هاوسەرۆكی یەكێتی “گەشبینی خۆی پیشانداوە بۆتێپەڕاندنی ئەم قۆناغە و سەرخستنی ھەوڵەکانی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، “لەبارەی ڕۆڵ و ئەرکی خەباتی پەرلەمانی بافڵ تاڵەبانی، فراکسیۆنی یەکێتی ڕاسپاردووە كە لە بەرەی گەل و لەگەڵ داخوازییەکانی خەڵک و موچەخۆران بن و ھەموو ڕێگا و فشارێکی مەدەنی و شارستانی بگرنەبەر بۆ داکۆکیردن لە مافەکانیان و یەکێتییەکانیش وەک ھەمیشە دەبێت لەبەرەی پێشەوەی ئەو شەڕە مەدەنی و پەرلەمانییەوەبن”.

ئاماژە بەوەشكراوە، ھەر لەو کۆبوونەوەدا پەرلەمانتارانی یەکێتی بیروبۆچوونیان خستوەتەڕوو، “دووپاتی خواستی فراکسیۆنی یەکێتییان کردەوە بۆ داکۆکیکردن لە مافی خەڵک و قوت و ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتییان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بەڕووی خوێندكاراندا دەكرێنەوە

بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایدەگەیەنێت، سبەینێ دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بەڕووی خوێندكاراندا دەكرێنەوە و ئامادەكاریی پێویست بۆ دەستپێكردنەوەی ساڵی…
زیاتر ببینە

داوای جێبەجێكردنی كارنامەی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا و وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێت

بەرپرسێكی كونسوڵخانەی ئەمریكا پێشوازی لە گەڕانەوەی وەزیری پێشمەرگە بۆ ئەركەكەی دەكات و خواستی جێبەجێكردنی ناوەرۆكی كارنامەی نێوان وەزارەتی…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: 24 کاتژمێر دوای داخستنی بنکەکانی دەنگدان ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن رادەگەیەندرێت

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، دوای 24 کاتژمێر لە داخستنی بنکەکانی دەنگدان، ئەنجامە بەراییەکان بڵاودەکرێنەوە. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی…
Total
0
Share