وانەبێژان داوادەکەن ناویان بخرێتە لیستی مووچەوە

خۆپیشاندانێكی مامۆستایان فۆتۆ: ئەرشیف
محەمەد کەمال نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە نوسراوێکدا داوادەکات، حکومەتی هەرێم لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژ بخاتە ناو لیستی مووچەی مووچەخۆرانەوە و بینێرێت بۆ بەغداد بۆ ئەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بتوانن داوای گواستنەوەی تەرخانیی دارایی وانەبێژان بکەن بۆ سەر بودجەی هەرێم و ئەو پارەیەی بەغداد دابینی دەکات.
محەمەد کەمال لە نوسراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی دارایی بەرپرسیارە لە دواخستن و دانەنای ناوی وانەبێژان و ئەو چینانە بۆ لیستی مووچەخۆران، دەشڵیت، “ئەمە بارگرانی دارایی لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمدەکاتەوە و پەرلەمانتاران دەتوانن داوای ئەم گواستنەوەیە بکەن و ئاسانتر مافی ئەم توێژانە لە عێراقەوە دەستەبەر دەکرێت”.
ئەوەشی روونکردووەتەوە، لەو پارەی بودجەی دیاریکراوە بۆ هەرێم کە 14 ترلیۆن و 840 ملیارێکە، 3 ترلیۆن و 840 ملیار لە پارەی مووچە دەمێنیتەوە و ئاسان دەتواندرێت وانەبێژان بکرێنە هەمیشەیی نەک گرێبەست.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی ئەنجامنەدانی پشکنینی DNA سکاڵای یاسایی لەسەر وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمارکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەنجامنەدانی پشکنینی DNA بۆ رووفاتی 171 ئەنفالکراوی گەرمیان سکاڵای یاساییان لەسەر وەزارەتی…
زیاتر ببینە

ئاسۆ مامەند: هاوپەیمانیی کەرکوک تایتڵی بەیەکەوە كاركردنەمانە بۆ بەهێزترکردنی ئیرادەی نەتەوەکەمان

ئاسۆ مامەند سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە رایگەیاند، هاوپەیمانیی کەرکوک تایتڵی بە یەکەوە كاركردنەمانە بۆ بەهێزترکردنی…
Total
0
Share