هۆكارەكانی دواكەوتنی ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان ئاشكرابوو

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكارەكانی دواكەوتنی ناردنی مووچەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەكان ئاشكرادەكات، هاوكات زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەخاتەڕوو.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەكانمان دواكەوتنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان بۆ مانگی چوار بڕەكەی زیاتربووە و بەهۆیەوە وردبینیی زیاتری تێداكراوە و لە چەند رۆژی رابردوودا وردبینییەكەش بەكۆتاهاتووە.
وتیشی، ” هەرچەندە وردبینی لە لیستی هێزە ئەمنییەكان بەكۆتاهاتووە، بەڵام وەزیری دارایی عێراق لە دەرەوەی وڵات بووە و بەو هۆیەوە ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان دواکەوتووە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەشڵێت،” مەرج نییە لیستەكان بە پلەبەرزكردنەوەوە ئامادەبكرێت خەرجبكرێت و ئەو بابەتە پێویستی بە وردبینیی زیاتر هەیە، بەڵام فەرمانبەران ماف و شایستەی داراییەكەیان نافەوتێت”.

بابەتی پێشتر

لەسەر رێگای هەولێر - كەركوك ئاگرێك كەوتەوە

بابەتی دواتر

ئاگرەكەی هەولێر كۆنترۆڵكرا و بەهۆی رووداوەكەشەوە سێ كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share