لە ئامێدی ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی برینداربوو

وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە قەزای ئامێدی ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و بەهۆیەوە وەرگەڕا و شۆفێرەکەی برینداربوو.

ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر لە هاوینەهەواری سۆلاڤ لە قەزای ئامێدی ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری تۆیۆتا هایلۆکسە و زیانی ماددی زۆری بەرکەوتووە و شۆفێرەکەشی برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئامێدی کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ: سۆران عومەر و کوڕەکەی دەستگیرنەکراون

کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ڕاگەیەندارێک سەبارەت بە هەواڵی دەستگیرکردنی سۆران عومەر و کوڕەکەی بڵاودەکاتەوە. کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ…
زیاتر ببینە

مستەفا عەبدوڵا بۆ وتەبێژی حکومەتی هەرێم: ئەفەندی بەمێژوودا بچۆرەوە و ئەوجا باسی خیانەت بکە

ئەندامێکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو وەڵامی پێشەوا هەورامانی دەداتەوە و دەڵێت، “ئەرێ ئەوانەی سەرخان و ژێرخانی وڵاتیان تاڵانکردووە چین!؟”.…
Total
0
Share