بافڵ جەلال تاڵەبانی: تاهیر خەلیلی مرۆڤێکی بە هەڵوێست و پێشمەرگەیەکی دڵسۆزی کوردستان بوو

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی کەسوکاری هونەرمەندی کۆچکردوو تاهیری خەلیلی کرد و رایگەیاند، کۆچی دوایی پێشمەرگە و هونەرمەندی نیشتمانپەروەر (تاهیر خەلیلی) لە دڵەوە نیگەرانیکردین.

لە بەشێکی پرسەنامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا هاتووە، هونەرمەند تاهیر خەلیلی جگەلەوەی خاوەنی دەنگێکی رەسەن بوو، مرۆڤێکی بە هەڵوێست و پێشمەرگەیەکی دڵسۆزی کوردستان بوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەم خەمە گەورەیە، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەکەی، هاوڕێیانی و هونەرمەندان دەکەین و هاوبەخشی ماتەمیانین، لەخوای گەورە داواکارم بە بەهەشتی بەرینی شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی لەبارەی پارەی کارەباوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە بنکەیەکی نوێیان کردووەتەوە بەمەبەستی ئاسانکاری بۆئەوەی هاوڵاتیان لەکاتی دانەوەی پارەی کارەبادا کێشەیان بۆ…
Total
0
Share