لەسەر رێگای هەولێر – كەركوك ئاگرێك كەوتەوە

لەسەر رێگای سەرەكیی هەولێر – كەركوك ئاگرێك كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە كەمێك پێش ئێستا لەسەر رێگای سەرەكیی هەولێر – كەركوك ئاگر لە كارگەیەكی غازی ماڵان كەوتووەتەوە لە ئێستادا 12 تیمی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزاندراوە و هێزە ئەمنییەكان لە شوێنی رووداوەكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە: کوردانی رۆژئاڤا دەیان هەزار شـ.ـەهیدیان لەپێناو مرۆڤایەتیی بەخشیوە

شۆڕش ئیسماعیل، رایگەیاند، کوردانی رۆژئاڤا دەیان هەزار شـ.ـەهیدیان لەپێناو مرۆڤایەتیی بەخشیوە. ئەمڕۆ، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی…
Total
0
Share