بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێم: بەراورد بە ساڵی پار هەموو بەنداوەکان ئاوێکی زیاتریان تێدایە

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەراورد بە ساڵی پار هەموو بەنداوەکان ئاوێکی زیاتریان تێدایە و بەنداوە بچووکەکانیش زۆربەیان سەرڕێژبوون.

رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێم لە بارەی رێژەی ئەمساڵی ئاوی بەنداوەکان لە لێدوانێکیدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەراورد بە ساڵی پار، بەنداوی دەربەندیخان 900، دووکان 200 و دهۆکیش 20 ملیۆن مەتر سێجا زیاتر ئاویان تێدایە”.

سەبارەت بە بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردوو دەڵێت، “ئەو بارانە کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر بەنداوی دووکان و دەربەندیخان نەبووە، بەڵکو کاریگەری لەسەر بەنداوی دهۆک هەبووە”.

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێم دەرابرەی بەنداوە بچووکەکان دەڵێت، “زۆربەیان سەرڕێژبوون و زۆربەی کات ئەو بەنداوانە بەتاڵ دەکرێنەوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە پڕببنەوە چونکە بەرگەی ئەو فشارە زۆرە ناگرن و خۆیان ئاوی کەمیان پێویستە”.

بابەتی پێشتر

سعودیە دەیەوێت بە بڕی زیاتر لە 40 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە زیرەکیی دەستکرددا بکات

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ 33 ساڵ بەسەر راپەڕینی خەڵکی کەرکوکدا تێپەڕدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share