پرۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ بڵاویکردەوە، ئەو بوتڵانەی کێشەی لێچوونی غازی کلۆریان تێدابوو رەوانەی کۆمپانیای بەرهەمهێنەری کرایەوە.
پرۆژەی ئاوی خاس لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوای روودانی لێچوونی غازی کلۆر لە چەند بوتڵێک و گرتنەبەری رێکاری تایبەت و وەرگرتنی رەزامەندی لە هەردوو دیوی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان بە هاوکاری لایەنە کارگێڕی و ئەمنییەکانی ناوچەکە توانرا شەوی رابردوو کاتژمێر 3:00 بوتڵەکان باربکرێن و بنێردرێنەوە بۆ کۆمپانیای بەرهەمهێن.
ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا پڕۆژەکەمان بەسروشتیی کاردەکات و بەشێوەی ئاسایی ئاو دابەشدەکرێت.