37 کەس لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستگیرکران

لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ لە بنکەی نشینگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی 37 کەس بە بەڵگەنامەی ساختەوە دەستگیرکراون.

بنکەی نشینگەی فڕۆکەخانەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەفسەران و کارمەندانی بنکەی نشینگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا توانیویانە رێگری لە گەشتی 37 هاوڵاتیی عێراقی و کەسانی بیانی بکەن، کە ویستویانە بە بەڵگەنامەی ساختەوە گەشت بکەن یان بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە”.

ئاشکراشیکرد، دوای ئاشکراکردنی بەڵگەنامەکانیان ڕادەستی دادگا کراون و رێکاری پێویستیان لە دژ گیراوەتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە: هەڵمەتی رشتنی دەرمانی مێرووە زیانبەخشەکان دەستیپێکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، دەستیانکرد بە هەڵمەتی رشتنی دەرمانی مێرووە زیانبەخشەکان، بەمەبەستی پاراستنی ئاژەڵان لە ڤایرۆسی تای…
Total
0
Share