بڕیار رەشید: بەبانکیکردن لەرێگەی بانکە حکومییە عێراقییەکانەوە دەبێت

پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، پرۆسەی تەوتین بۆ چارەسەری کێشەی مووچەخۆرانی هەرێمە کە لە ساڵی 2014ەوە پێوەیدەناڵێنن.

بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرۆسەی بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران قسەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ حاکم جاسم سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی پێیراگەیاندین کە بڕیارەکە روونە و ئامانج لێی ئەوەیە ئەو گرفتەی لە ساڵی 2014ەوە مووچەخۆرانی هەرێم پێوەیدەناڵێنن، کۆتایی بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکە بە روونی تێیدا هاتووە، بە بانکیکردن لە رێگەی بانکە حکومییە عێراقییەکانەوە دەبێت، ئەمەش زۆر بە وردی دیراسەکراوە و بۆ رێگریکردنە لە پاشەکەوت و دواکەوتن و لێبڕینی مووچەی مووچەخۆران.

بڕیار رەشید ئاشکراشیکرد، هیچ زیادکردن و تەفسیرێکی دیکە بۆ بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی نییە و، لەپێناو بەدیهێنانی دادپەروەری دراوە.

جەختیشیکردەوە، سەبارەت بە تەوتینی مووچە لەرێگەی بانکی TBI، هیچ رێکكەوتنێک نەکراوە و ئەوەی کە هەیە تەنها دانیشتنێکی زارەكی بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسیی هەرێم پێچەوانەی عێراق پێشبینیی باران و بەفر دەكات

كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له ‌سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌وه‌، ‏شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌،…
Total
0
Share