سەعدی پیرە: رازین بە بڕیاری گەڕاندنەوەی پێنج کورسی کۆتاکان

سەعدی پیرە رایگەیاند، بە بڕیاری گەڕاندنەوەی پێنج کورسی کۆتاکانن و رێز لە بڕیاری دەستەی دادوەری دەگرن.

سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێمە پێش گەڕاندنەوەی پێنج کورسی کۆتاکان و دوای گەڕانەوەشی رێز لە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی و دەستەی دادوەری دەگرین و بە بڕیارەکانیان رازین.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارین هەموو لایەنەکان لەو مەترسیانەی ئێستا لە ناوچەکە تێدەپەڕێت تێبگەن، ئێستا لە هەرێم قەیران هەیە، قەیران بە قەیران چارەسەرناکرێت و هەڵبژاردن بۆ حکومەتێکی کارا و پەرلەمانێک کە بە کارەکانی خۆی هەڵبستێت خواستی ئێمە و خواستی وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ناکرێت ئیتر تەنها بە لێدوان ناڕەزایی دەربڕین و دەبێت سنوور بۆ بەزاندنی سەروەریمان دابنرێت

  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان دەکات، ڕایگەیاندووە،…
Total
0
Share